بیتیئێس تەنها گرووپێکی مۆسیقای ئاسایی نییە؛
چیرۆکێکە پڕ لە سەرکەوتن، فشار، حاشیە و زۆر ڕووداو کە وای کردووە هەمیشە ناویان لەسەر زاران بێت. لە سەرەتادا زۆر کەس بە جددییان وەرنەدەگرتن و دەیانگوت ئەم گرووپە زۆر نامێنێتەوە، بەڵام بیتیئێس ڕێک ئەو کارەی کرد کە هەموو پێیان وابوو ناتوانن: جیهانیان گرت.
هەرچی زیاتر بەناوبانگ بوون، حاشیەکانیانیش زیاتر بوو. ڕۆژێک قسە لەسەر پەیوەندییەکی خۆشەویستی یەکێک لە ئەندامەکان دەهاتە دەرەوە، ڕۆژێک لەسەر شەڕ و ناکۆکیی ناو گرووپ، ڕۆژێکیش هەر جووڵەیەکی بچووک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبوو بە باسێکی گەورە. وەک ئەوەی هەرچی بکەن، هەمیشە کەسێک هەیە بیەوێت لێی چیرۆک دروست بکات.
لە لایەکی دیکەوە، فەنەکانیان هەمیشە پشتگیرییان کردوون. هەر کاتێک کەسێک هێرشی کردووەتە سەر بیتیئێس، فەنەکان زوو هاتوونەتە مەیدان و وەڵامیان داوەتەوە. ئەمەش وای کرد ناوی بیتیئێس تەنها بە مۆسیقاوە گرێ نەدرێت؛ بەڵکوو بە کۆمەڵگەیەکی گەورە لە مرۆڤەوە گرێ بدرێت کە بەڕاستی باوەڕیان پێیان هەیە.
بەڵام ئەوەی بیتیئێس زیاتر سەرنجڕاکێش دەکات ئەوەیە کە لە پشت ئەو دیمەنە خفنە و ئەو پێشکەشکارییە پڕ وزەیانە، زۆر فشار و قورسایی هەبووە. بیر بکەرەوە هەر قسەیەک بکەیت، هەر وێنەیەک دابنێیت، هەر گۆڕانکارییەک لە ڕوخسارتدا بکەیت، هەزاران کەس دەست بکەن بە شیکردنەوەی. ئەم فشارە بۆ هەر مرۆڤێک قورسە، چ جای ئەوانەی ملیۆنان کەس هەموو ڕۆژێک چاویان لەسەریانە.
چیرۆکی سەربازیی ئەندامەکانیش یەکێک بوو لە گەورەترین شۆکەکان بۆ فەنەکانیان. زۆر کەس وایان بیر کردەوە کە لەوانەیە ئەمە واتای کۆتایی گرووپ بێت، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە بیتیئێس زۆر زیاترە لەوە. ئەوان سەلماندیان تەنانەت ئەگەر بۆ ماوەیەک پێکەوە نەبن، هێشتا ناویان لەبیر ناکرێت.
بیتیئێس لەگەڵ هەموو حاشیەکانیان هێشتا خۆشەویستن، چونکە تەنها وێنەیەکی بێکەموکوڕییان لە خۆیان پیشان نەداوە. هەڵەیان هەبووە، ماندوو بوون، شایەعەیان لە پشت بووە، لە ژێر فشاردا بوون، بەڵام دیسان بەردەوام بوون. ڕەنگە ڕێک بەهۆی ئەم ڕاستەقینەبوونەوە بێت کە لاوان ئەوەندە پەیوەندییان پێوە دەگرن.

بیتیئێس
بیتیئێس تەنها باسێک نییە لەسەر گۆرانی و ناوبانگ؛ باسە لەوەی کاتێک هەموو دەڵێن ناتوانیت، تۆ هێشتا بەردەوام بیت و ڕۆژێک بگات کە هەمان ئەوانە ناچار بن سەیرت بکەن.
